٥ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٣:٥٤
Source: Mehrnews
تورکیا دژی کوردی سووریا بڕیارێک دەردەکات

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنەکان و چەک‌دانەنان، نە تەنیا بۆ سەر تەواوەتی سەرزەوینیی سووریا، بەڵکوو هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیاش.

 وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، وێڕای پێداگری لە هەڕەشەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بۆ سەر تەواوەتی سەرزەوینی سووریا و ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنەکانیان، ڕایگەیاند: چاودێریی هەسەدە و هەنگاوەکانیان بۆ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکان دەکەین و لە پێناو سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە و بۆ پاڵپشتی لە سووریا، هەر ڕێیەکی پێویست دەگرینە بەر.

لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەرتەشی تورکیا لە ئۆپەارسیۆنی تەل ڕەفعەت و مەنبەج، 580 کیلۆمەتر لە تۆنێلەکانی هەسەدەی خاپوور کردووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha